خبر 2020-01-16 11:54 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دۆناڵد ترەمپ: بە نەوتی سووریا یارمەتیی دۆستە کوردەکانمان دەدەین

بەشی جیهان- سەرۆک کۆماری ئەمەریکا دەڵێت ئێستا کە نەوتی سووریا لە کونترۆڵی هێزەکانی ئێمەدایە بەکەڵک وەرگرتن لەو نەوتە یارمەتیی دۆستە کوردەکانمان دەدەین.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمەریکا لە پڕۆسەی بانگەشەی هەڵبژادندا لە میلواکی ڕایگەیاند: خەڵک لە من دەپرسن بۆچی هێشتا لە سووریا ماونەتەوە؟ وەڵامی من ئەمەیە چوونکە نەوت لە کونترۆڵی ئێمەدایە. ڕاستییەکەی دەڵێم ئەم کارە لەبارەی عێراقیش ئەبێت ئەنجام بدەین.

سەرۆکی ئەمەریکا زیادی کرد: خەڵک دەڵێن ترەمپ هێشتا لە سووریایە. بەڵێ وایە ئێستا نەوت لە کونترۆڵی ئێمەدایە.

ترەمپ جەختی کردەوە درێژەی ئامادەبوونی هێزە ئەمەریکییەکان لە سووریا ئەو مۆڵەتەمان پێدەدات «یارمەتیی دۆستە کوردەکانمان بدەین چوونکە ئەوان لێرە بە دارای و ماڵ گەیشتوون. ماوەیێک داعش دەستی بەسەردا گرتبوو بەڵام ئێستا لە کونترۆڵی سەربازەکانی ئێمەدایە.»

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.