خبر 2019-09-24 15:19 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

تەقینەوەیێک لە عەفرین ڕووی دا

بەشی سووریا- بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوەوە لە شاری جەندرێس لە كانتۆنی عەفرین كەسێك كوژراو و ژمارەیێک هاووڵاتییش بریندار بوون.

کوردپرێس:

بەپێی هەواڵی میدیاكانی سووریا، نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ‌ شەممە 23ی ئەیلول، ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە یەكێك لە شەقامە سەرەكییەكانی شاری جەندرێس لە كانتۆنی عەفرین تەقیوەتەوە.

هەر بەپێی هەواڵەكە، بەهۆی تەقینەوەكەوە كەسێك كوژراوە و 11 كەسیش بریندار بوون، كە برینی هەندێكیان سەختە و ڕەوانەی نەخۆشخانە كراون.

ئاماژە بەوەش كراوە، كە زیانێكی زۆری ماددی بە خانوو و باڵەكانەكانی نزیك تەقینەوەكە گەیشتووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.