سوپای توركیا كوژرانی دوو سه‌ربازی خۆی ڕاگه‌یاند
به‌شی تورکیا- به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێندراو له‌سه‌ر ڕێگای په‌ڕینه‌وه‌ی کاروانی سه‌ربازیی سوپای تورکیا له باكووری عێراق، دوو سه‌ربازی توركیا گیانیان له‌ده‌ست دا.
کوردپرێس:
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه خۆجێیه‌کانه‌وه ده‌ست که‌وتووه ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێکی چێندراو له‌سه‌ر ڕێگای په‌ڕینه‌وه‌ی کاروانێکی سه‌ربازیی سوپای تورکیا له باکووری عێراق کوژرانی دوو سه‌ربازی ئه‌و وڵاته‌ی لێکه‌وتۆته‌وه.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا له به‌یاننامه‌یێکدا ئه‌و بۆمبنانهوهی پشتڕاست کرده‌وه و رایگه‌یاند که له میانی تێپه‌ڕینی كاروانێكی سه‌ربازی له باكووری عێراق بۆمبێک كه پێشتر له‌لایه‌ن هێزه‌کانی په‌كه‌كه‌وه له‌و ناوچه‌یه چێندرابوو ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌كه‌دا دوو سه‌رباز گیانیان له‌ده‌ست داوه.
هه‌روه‌ها ئۆپه‌راسیۆنه‌کان له ناوچه‌که درێژه‌ی هه‌یه و هێزه‌کانی سوپای تورکیا بۆ ناساندنی ئه‌نجامده‌رانی بۆمبنانهوهکه ئۆپه‌راسیۆنێکی به‌ربڵاویان ده‌ست پێکردووه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران