گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان:
نابێت هەندێک رووداو کاریگەرییان لەسەر یەکڕیزیی حزبەکان ببێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەحموود محەمەد، گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان لە لێدوانێکیدا راگەیاند: دەبێت پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئەو پرسە لاوەکییانە تێبپەڕێنن کە دێنە پێشەوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محموود محەمەد گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاماژەی دا بە گرژییەکانی ئەمدواییەی نێوان یەکێتیی نیشتمانی و پارتی دیموکرات و ڕایگەیاند: دەبێت رێگەنەدەین ئەو رووداوانە ببنە رێگر لەبەردەم یەکڕیزی نێوانمان و هەوڵیش بدەین کە ئەو جۆرە رووداوانە دووبارە نەبنەوە.
گوتیشی، یەکێتی و پارتی دەبێت هەوڵ بۆ بەرەوپێش بردنی پەیوەندییەکانیان بدەین، تاوەکوو لەو رێگەیەوە بتوانین خزمەت بە هەرێمی کوردستان بکەن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران