داعش به‌رپرسیارێتیی ته‌قینه‌وه‌که‌ی که‌ربه‌لا له ئه‌ستۆ ده‌گرێت
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش به‌رپرسیارێتیی ته‌قینه‌وه به‌هێزه‌که‌ی که‌ربه‌لای وه‌ئه‌ستۆ گرت.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دره‌نگانی شه‌وی شه‌ممه 21ی ئه‌یلوولی 2019 گرووپی تیرۆریستیی داعش له به‌یاننامه‌یێکدا به‌رپرسیارێتیی ته‌قاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو له ده‌روازه‌ی شاری که‌ربه‌لای گرته ئه‌ستۆ.
ئه‌مه‌ش له حاڵێکدایه ڕۆژی هه‌ینی 20-9-2019 بۆمبێکی دانراو له ناو ئۆتۆمبێلێک له بازگهیێکی که‌ربه‌لا ته‌قییه‌وه و به‌پێی دوایین ئامار بووه هۆی گیان له‌ده‌ست دانی 12 که‌س و برینداربوونی پێنج که‌سی دیکه.
دوای ته‌قینه‌وه‌که، هێزه ئه‌منییه‌کان ئه‌نجامده‌ری ته‌قینه‌وه‌که‌یان ده‌ستگیر کرد، که خۆی له چێشتخانه‌یه‌کدا شاردبووه‌وه.
سه‌رچاوه: به‌شی عه‌ره‌بیی هه‌واڵده‌ریی ڕۆیتێرز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران