خبر 2019-09-22 04:24 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

چەکدارانی داعش لە خانەقین هێرشیان کردە سەر گوندێک

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لەماوەى 24 کاتژمێرى رابردوودا چەکدارانى داعش هیرشیان کردوەتە سەر گوندێکى سنوورى خانەقین و چەند ماڵێکیان تەقاندوەتەوە و 63 ئاژەڵیان کوشتووە.

کوردپرێس: یاسین ئازاد، ئەندامى مەڵبەندى خانەقینى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان كە ئاگاداری رووداوەكەیە بە خەندان-ى راگەیاندووە: "چەکدارانى داعش لەماوەى 24 کاتژمێرى رابردوودا هەڵیان کوتاوەتە سەر گوندى عەلى سەباحى سنوورى خانەقین و دەسڕێژى گولـلەیان لە ژمارەیێک گامێش کردووە".

یاسین ئازاد وتیشی:"بەپێى داتاى ئەو ئەفسەرەى کە رۆشتوەتە ناوچەكە و لێكۆڵینەوەی لە رووداوەكە کردووە وتوویەتی چەکدارانى داعش 63 سەر گامێشیان کوشتووە".

ئەو هاوڵاتیەی دانیشتووی خانەقین راشیگەیاند:" داعش دوو خانووى تەقاندوەتەوە و سێ خانووى دیکەشى سووتاندوە".

ئاماژەی بەوەش كرد هێرشەکە زیانى گیانیى نەبووە بەڵام زیانێكی زۆری ماددی بەر ژمارەیێک لە هاوڵاتیانی ناوچەكە گەیشتووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.