له ئه‌نجامی هێرشێکی چه‌کدارانی داعش بۆ سه‌ر پۆلیسی فیدڕاڵ 3 پۆلیس کوژران
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- له ئه‌نجامی شه‌ڕ و پیکدادان له نێوان هێزی پۆلیسی فیدڕاڵی لیوای چواری سه‌ر به فرقه‌ی یه‌ک و چه‌کدارانی داعش سێ پولیسی فیدراڵ کوژران و چوار پۆلیسیش بریندار بوون.
کوردپرێس:
محمد فایه‌ق وته‌بێژی پێشوی قایمقامییه‌تی خورماتوو به خه‌ندانی گوت: "شه‌وی هه‌ینی 20ی ئه‌یلوولی 2019 له ئه‌نجامی شه‌ڕ له نێوان پۆلیسی فیدراڵی عێراق و داعشدا له سنووری گوندی (عفیصة) سه‌ر به قه‌زای حه‌ویجه سێ پۆلیس کوژران به ناوه‌کانی (زیاء رعد، عریف علی، مفه‌وز مسلم ترکی).
ناوبراو زیادی کرد: "ئه‌فسه‌ریک و سێ پۆلیسی دیکه‌ش بریندار بوون."
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران