ئیلهام ئه‌حمه‌د بۆ ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی سووریا: پڕۆسه‌ی سیاسیی چاره‌کردنی قه‌یرانی سووریا ده‌ست پێبکه‌ین
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئیلهام ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێکاریی ئه‌نجومه‌نی دیموکراتی سووریا له لیدوانێکدا باس له نامه‌ی ئه‌مدواییه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سووریا بۆ ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و تۆمه‌تبارکردنی سوپای سووریای دیموکرات به دابهشخوازی و داگیرکردنی ناوچه‌کانی سووریا ده‌کات و ده‌ڵێت: ئێمه تۆمه‌تگه‌لێکی وا ڕه‌ت ده‌که‌ینه‌وه. ئێمه هه‌میشه داوامان له ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی سووریا کردووه که سیسته‌مێکی دیموکرات و پڕۆسه‌یێکی سیاسیی بگرینه به‌ر که بۆ هه‌میشه ئاشتی له سووریا جێگیر بکات.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی سووریای بانگهێشتی دانوستان کرد و گوتی: بۆ چاره‌کردنی قه‌یرانی سووریا ده‌بێ پڕۆسه‌یێکی به‌ربڵاوی سیاسی ئه‌نجام بدرێت و له‌م پێناوه‌دا چه‌ندین جار داوای ده‌ستپێکردنی پڕۆسه‌یێکی وامان له دیمه‌شق کردووه. ئه‌نجومه‌نی دیموکراتی سووریا ئه‌زموونێکی باشی له ئیداره‌ی خۆسه‌ری باکووری وڵات هه‌یه و سوپای دیموکراتی سووریاش ڕاهێنانی سه‌ربازیی باشی بینیوه که ده‌توانین له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی سووریا به‌کاری ببه‌ین.
ئه‌حمه‌د جه‌ختی کرده‌وه: ئێمه هه‌ر کاتێک داوای ده‌ستپێکردنی پڕۆسه‌ی سیاسیمان له دیمه‌شق کرد تۆمه‌تگه‌لێکی جۆراوجۆر خرایه پاڵمان. ئه‌م ڕه‌فتاره هیچ خزمه‌تێک به پڕۆسه‌ی سیاسی و ئاشتی له سووریا ناکات. ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی تێکڕانی ناوچه‌کانی سووریا هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی ده‌کات.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی هاوارنیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران