خبر 2019-09-21 06:12 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

داواکاریی بنه‌ماڵه‌ی ئۆجه‌لان بۆ دیداری ئیمرالی ڕه‌ت کرایه‌وه‌

به‌شی تورکیا- بنه‌ماڵه‌ی ئۆجه‌لان و 3 زیندانیی دیکه‌ی گرتووخانه‌ی ئیمرالی بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی ئیمرالی بکه‌ن داواکارییان پێشکه‌شی دادگا کرد به‌ڵام داواکه‌یان ڕه‌ت کرایه‌وه‌.

کوردپرێس:

ڕۆژی هه‌ینی 20ی ئه‌یلوولی 2019 مه‌زڵووم دینچ پارێزه‌ری ڕێگه‌پێدراوی بنه‌ماڵه‌ی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان سه‌رۆکی زیندانی‌کراوی په‌که‌که‌ بۆ ئه‌وه‌ی چاوپێکه‌وتن له‌ ئیمرالی ئه‌نجام بده‌ن سه‌ردانی داواکاری گشتیی بۆرسایان کرد به‌ڵام داواکارییه‌که‌یان ڕه‌ت کرایه‌وه‌.

هه‌روه‌ها خانه‌واده‌ی زیندانیانی دیکه‌ی گرتووخانه‌ی ئیمرالی حاملی یڵدرم، عومه‌ر خه‌یری کۆنار و ڤه‌یسه‌ڵ ئاکتاش له‌ ڕێگه‌ی پارێزه‌ره‌کانیانه‌وه‌ داوای بینینی که‌سوکاریان کرد به‌ڵام داواکاری گشتیی کۆماری بۆرسا داواکه‌ی ئه‌وانیشی ڕه‌ت کرده‌وه‌.

شایانی باسه‌؛ بنه‌ماڵه‌ی زیندانییانی گرتووخانه‌ی دوایین چاوپێکه‌وتنیان له‌گه‌ڵ که‌سوکاریان له‌ 5ی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵدا بوو.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.