ته‌قینه‌وه‌ی دوو بۆمب له جه‌له‌ولا برینداری لێکه‌وته‌وه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- دوو بۆمبی چێندراو له گوندێکی جه‌له‌ولای سه‌ر به پارێزگای دیاله‌ی عێراق ته‌قییه‌وه که بریندار بوونی دوو هاووڵاتیی سڤیلی لێکه‌وته‌وه.
کوردپرێس:
ڕۆژی هه‌ینی 20ی ئه‌یلوولی 2019 دوو بۆمبی چێندراو له گوندی مه‌شایخ له شاره‌دێی گوڵاڵه‌ی سه‌ر به شارۆچکه‌ی خانه‌قین ته‌قینه‌وه که یه‌كه‌م بۆمب ھیچ زیانێکی نه‌بوو به‌ڵام ته‌قینه‌وه‌ی دووه‌م بۆمب بووه ھۆکاری بریندار بوونی دوو ھاووڵاتی.
گوندی مه‌شایخ ده‌که‌وێته باکووری شاره‌دێی گوڵاڵه له پارێزگای دیاله و نزیک گوندی ئیسڵاح.
سه‌رچاوه: ڕۆژ نیوز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران