خبر 2019-09-17 05:13 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بەرپرسانی سەربازیی ئەمەریکا لەبارەی دامەزراندنی ناوچەی ئارام لەگەڵ هێزە کوردەکانی سووریا کۆ بوونەوە

بەشی سووریا- هاوکات لەگەڵ پێنجەمین خولی کۆبوونەوەکانی سەرۆک کۆمارانی تورکیا و ئێران و رووسیا لە ئەنقەرە لەبارەی قەیرانی سووریا، ئەو هەواڵانەی کە لە باکووری سووریا بەدەست گەیشتوون باس لەوە دەکەن بەرپرسانی سەربازیی ئەمەریکا کۆبوونەوەیێکیان لەگەڵ هێزە کوردەکان لەبارەی وردەکاریی دامەزراندنی ناوچەی ئارام ئەنجام داوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرچاوە خۆجێییەکان باس لەوە دەکەن بەرپرسانی سەربازیی ئەمەریکا لە ناوچەی گرێ سپی لە نزیکیی سنوورەکانی تورکیا لەگەڵ ئەنجومەنی سەربازیی گرێ سپی کۆ بوونەوتەوە کە لەو دیدارەدا چەندین فەرماندە لە هێزەکانی هاوپەیمانان و فەرماندەکانی ئەرتەشی ئەمەریکا ئامادە بوون.

پاش ئەو دیدارە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە ڕاگەیێندراوێکدا ڕایگەیاند:

بەرەو پێشچوون هەیە لەهەنگاوە سەرەتاییەكانی دروست كردنی ناوچەی ئارام و لەگەڵ هێزەكانی سووریای دیموكرات لە هەوڵدان بۆ چۆڵ كردنی ئەو سەنگەرانەی دەكەونە چوارچێوەی ناوچەی ئارام.

هاوپەیمانییەکە ڕوونیشی كردەوە لەگەڵ توركیا چوار گەڕانی هاوبەشیان ئەنجام داوە و بەردەوامیش دەبن لە هەماهەنگییەكیان لەبارەی دروست كردنی ناوچەی ئارام و چۆڵ كردنی ئەو سەنگەرانەی بوونەتە هۆی نیگەرانی توركیا.

سەرچاوە: ڕۆژنامەی دیوار

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.