بەرهەم ساڵح لە دیداری وەزیری دەوڵەتی ھندستان بۆ کاروباری دەرەوە:
عێراق هەوڵ ئەدات پێوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە و جیهان پەرەپێبدات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆک کۆماری عێراق ڕۆژی دوو شەممە ٢٠١٩/٩/١٦ لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیی کرد لە ڤێرماڤالی مۆرالی دەھاران، وەزیری دەوڵەتی ھندستان بۆ کاروباری دەرەوە.
کوردپرێس: لە کۆبوونەوەکەدا، سەبارەت بە گۆڕانکاری و پێشھاتەکانی ناوچەکە و کاری ھاوبەش لە پێناو بەرجەستەکردنی ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی گفتوگۆ کرا.
لە دیدارەکەدا بەرھەم ساڵح، جەختی کردەوە کە عێراق کار بۆ بەرەوپێش بردنی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە و جیھان دەکات، بەجۆرێک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە ھاوبەشەکان بکات.
لەلای خۆیەوە وەزیری دەوڵەتی ھندستان بۆ کاروباری دەرەوە، دووپاتی لە گرنگیدانی وڵاتەکەی کردەوە بۆ بەشداری کارا لە پرۆسەی ئاوەدان کردنەوە و فراوان کردنی ھاریکاری دوو قۆڵی لە بوارە جیاجیاکاندا.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران