خبر 2019-09-16 04:17 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

عێراق ره‌تی ده‌كاته‌وه‌ خاكه‌كه‌ی بۆ هێرش كردنه‌سه‌ر سعوودیه‌ به‌كار هێنرابێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- عێراق ره‌تی ده‌كاته‌وه‌ ئه‌و فڕۆكه‌ بێفڕۆكه‌وانانه‌ی هێرشیان كرده‌سه‌ر كارگه‌كانی كۆمپانیای نه‌وتیی ئارامكۆ له‌ سعوودیه‌، له‌سه‌ر خاكی عێراقه‌وه‌ فڕیبن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگه‌ی رۆژنامه‌وانیی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق به‌یاننامه‌یێكی بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا ئه‌و هەواڵانەی ره‌ت كرده‌وه‌، كه‌ گوایه‌ خاكی عێراق به‌كارهاتبێت بۆ هێرش كردنه‌سه‌ر دامه‌زراوه‌ نه‌وتییه‌كانی سعوودیه‌ له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه‌.

نووسینگه‌ی رۆژنامه‌وانیی سه‌رۆک وه‌زیران ئاشكراشی كردوه‌، لیژنه‌یێک له‌ لایه‌نه‌ عێراقییه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان پێكهێنراوه‌ بۆ به‌دواداچوونی زانیاری و پێشهاته‌كانی ئه‌و بابه‌ته‌.

هه‌ر به‌پێی به‌یاننامه‌كه‌، حكوومه‌تی عێراق نیگه‌رانه‌ له‌ هه‌ڵكشان و په‌نابردن بۆ چاره‌سه‌ره‌ سه‌ربازییه‌كان، كه‌ ده‌بنه‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌ له‌سه‌ر ئاسایشی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی، داواش له‌ لایه‌نه‌كانی ناوچه‌كه‌ كراوه‌ هێرشه‌كانیان بۆسه‌ر یه‌كتری رابگرن.

سەرچاوە: بەغداد ئەلیەوم

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.