وه‌زیری ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق ده‌ستی له‌کار کێشایه‌وه
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وه‌زیری ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق ده‌ستی له‌کار کێشایه‌وه، هۆکاره‌که‌شی بۆ بوونی به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م چاکسازی کردن له که‌رتی ته‌ندروستی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ میدیاکانی عێراق ده‌قی نامه‌ی ده‌ست له‌کار کێشانه‌وه‌ی عه‌لائه‌دین عه‌لوان وه‌زیری ته‌ندروستی و ژینگه‌یان بڵاو کرده‌وه، که دووشه‌ممه‌ی رابردوو ئاراسته‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقی کردووه.
وه‌زیری ته‌ندروستی له نامه‌ی ده‌ست له‌کار کێشانهوهکهدا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سوپاسی هه‌رسێ سه‌رۆکی کۆمار و وه‌زیران و په‌رله‌مانی عێراقی کردووه بۆ پشتیگرییهکانیان بۆ چاکسازی کردن له که‌رتی ته‌ندروستیدا، به‌ڵام ئاشکرای کردووه که هێشتا به‌ربه‌ست هه‌ن له‌به‌رده‌م هه‌وڵه‌کانی چاکسازی کردن، هه‌روه‌ها ره‌خنه له میدیای عێراقی ده‌گرێت که به‌وته‌ی خۆی "هه‌وڵی شێواندنی راستییه‌کان ده‌ده‌ن".
سەرچاوە: سۆمریەنیووز
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران