خبر 2019-09-14 13:05 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بەرهەم ساڵح: عێراق دەبێت گۆڕەپانی بەیەکەوەبوون بێت نەک شەڕ و پێکدادان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆک کۆماری عێراق هۆشداری دەدات لەبارەی زیاد بوونی ئاژاوەکان لە ناوچەکە و جەخت دەکاتەوە کە وڵاتەکەی دەبێت بکرێتە گۆڕەپانی بەیەکەوەبوون، نەک شەڕ و پێکدادان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، قسەکانی بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ شەممە لەمیانی کۆنگرەی پەرەپێدانی توناکانی گەنجان بوو، کە رایگەیاند: دۆخی ناوچەکە نیگەرانی‌ و دڵەراوکێی زۆری دروست کردووە.

بەرهەم ساڵح جەختی کردەوە، کە وڵاتەکەی لەدژی هەر شەڕ و وێرانکارییێک لەناوچەکە دەوەستێـتەوە.

سەرۆک کۆماری عێراق راشیگەیاند کە سەرەڕای ئەوەی دۆخی ناوچەکە خراپە، بەڵام عێراق لەسەر سیاسەتی خۆی بەردەوام دەبێت ‌و دژی هەموو شەڕ و وێرانکارییێک دەوەستێتەوە.

سەرچاوە: بەغداد ئەلیەوم

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.