ئاڵدار خه‌لیل: تورکیا ڕێککه‌وتنه‌که‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا له‌باره‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی فورات پێشێل ده‌کات
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئاڵدار خه‌لیل ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێکاریی کۆمه‌ڵگه‌ی دیموکراتی کوردی سووریا باسی له دواپێشهاته‌کانی ناوچه‌ی ئارام له ڕۆژهه‌ڵاتی فورات و به‌رده‌وامیی هه‌ڕه‌شه‌کانی تورکیا له‌باره‌ی هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه کرد و ڕای‌گه‌یاند: له به‌رانبه‌ر هه‌ر هێرشێکی گریمانه‌کراوی تورکیادا ئاماده‌ین. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆسه‌ری باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و شته‌ی که ئیدعا ده‌کرێت به دوای دابه‌ش‌کردنی سووریاوه نییه. مۆدێلێکی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه که بۆ چاره‌کردنی قه‌یرانی سووریا -که له قووڵ‌بوونه‌وه‌دایه- ئاماده‌ی دانووستان له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کانه.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا باسی له دواڕێککه‌وتنه‌که‌ی نێوان تورکیا و ئه‌مریکا کرد و گوتی: تورکیا ئه‌و ڕێککه‌وتنه‌ی پێشێل کردووه که له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا ئه‌نجامی داوه. به‌م پێشێل‌کردنه تورکیا نییه‌تی خۆی له ناوچه‌که ده‌رخست. پڕۆژه‌کانی تورکیا له‌باره‌ی باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا ئاشکرایه.
ئاڵدار خه‌لیل له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا سه‌رجه‌م لایه‌نه کوردییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی سووریای بانگهێشت کرد بگه‌ڕێنه‌وه بۆ وڵاته‌که‌یان و زیادی کرد: سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه کوردییه‌کانی سووریا که له ده‌ره‌وه و سه‌ر به ده‌وڵه‌تانی بیانیین ده‌بێ واز له‌م پڕۆسه‌یه بهێنن و بۆ ناو گه‌ل و وڵاتیان بگه‌ڕێننه‌وه. سه‌رجه‌م ئه‌م بزاڤانه ده‌بێ کار بۆ کوردی سووریا بکه‌ن.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی هاوارنیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران