زەریف بە تەشەرەوە بۆ ترەمپ: تا نەتانیاهووت بێت دوژمنت بۆ چیە
بەپێی هەواڵی کوردپرێس ڕۆژی هەینی 22ی خەرمانانی 1398 بەرانبەر بە 13ی ئەیلوولی 2019 محەمەد جەواد زەریف لە پەیامێکی تویتەریدا ئاماژەی بە هەواڵی سیخوڕی کردنی ئیسرائیل لە ئەمریکا کردووە و بە تەشەرەوە بە ترەمپی وتووە تا نەتانیاهووت ببێ دوژمنت بۆ چیە.
وەزیری دەرەوەی ئێران توانجی لە ئیدارەی ترەمپ داوە و لە تویتەر نووسیویەتی: "بەڕێز ترەمپ! گورزێکی تریشت لە تیمی بی خوارد! ئەمریکا کە براردەرە گیانی گیانییەکەی ئەندامێکی تیمی بی بێت و سیخوڕی لە سەرۆککۆماری ئەمریکا بکات ئیتر چ پێویستی بە دوژمن هەیە؟!"
شایانی باسە ئاژانسی بلومبێرگ لە هەواڵێکدا ڕایگەیاند نەتانیاهوو سەرۆکوەزیرانی ڕژێمی زایۆنی ئامێری سیخوڕیی لە سەر ژمارەیێک مۆبایل لە دەوروبەری کۆشکی سپی و شوێنە گشتی و گرینگەکانی واشەنتن داناوە بۆ سیخوڕی کردن. ئەگەرچی نەتانیاهوو ئەو ئیدعایەی ڕەت کردەوە بەڵام هەواڵنێرەکەی بلوومبێرگ گوتوویەتی بەڵگە و داتای قایمی لای کە ئەو سیخوڕییەی ئیسرائیل دەسەلمێنێت.
بۆچوونی بەکارهێنەران