خبر 2019-09-13 13:35 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
پاش ئەوەی هێزە کوردییەکانی سووریا داواین کرد؛

ئەمریكا 150 سەربازی دیکە ڕەوانەی باکووری سووریا دەكات

بەشی سووریا- رۆژنامەیێكی ئەمریكی بڵاوی كردەوە، ئەو وڵاتە 150 سەربازی دیكە ڕەوانەی باكووری رۆژهەڵاتی سووریا دەكات.

کوردپرێس:

بەپێی هەواڵێكی رۆژنامەی نیۆیۆرك تایمز پەسەندكردنی ناردنی ئەو 150 سەربازە پەیوەستە بە سەركەوتنی یەكەم قۆناغی ئەو چالاكییانەی لەگەڵ توركیا ئەنجام دەدرێن.

رۆژنامە ئەمریكییەكە بڵاویشی كردۆتەوە، كە رەوانە كردنی ئەو سەربازانە دوای ئەوە بووە كە بەرپرسانی هێزەكانی سووریای دیموكرات رایانگەیاندبوو، بەپێی پێویست پشتیوانیی سەربازی نەكراون و داوایان كرد ئەمریكا سەرباز ڕەوانەی ناوچەكە بكات.

سەرباری كۆتایی هاتنی شەڕی داعش ئەمریكا بەردەوامە لە ناردنی هاوكاری سەربازی بۆ شەڕڤانانی هەسەدە و لە مانگی ئاداری ئەمساڵەوە سەدان بارهەڵگر چەك و پێداویستیی سەربازیی ڕەوانەی باكووری رۆژئاوای سووریا كردووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.