خبر 2019-09-11 12:27 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەندامی دەستەی بەڕێوەبردنی پەكەكە ڕەخنە لە پارتی دیموکراتیکی گەلان دەگرێت

بەشی تورکیا- ئەندامێکی دەستەی بەڕێوەبردنی پەكەكە رەخنە لە پارتی دیموكراتی گەلان (ھەدەپە) دەگرێت بەوەی پشتگیری شەڕی خەندەقەكانی نەكرد و پشتی لە گەریلاكانی پەكەكە كرد.

کوردپرێس: موراد قەرەیلان، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبردنی پەكەكە لە رێگەی رادیۆی دەنگی وڵات-ی حزبەكەی، رەخنەی توند لە ھەدەپە دەگرێت و رایدەگەیەنێت "لە سەردەمی شەڕی خەندەقەكاندا ھەدەپە پشتی لە گەریلاكانی پەكەكە كرد و بەو ھۆیەشەوە 60 شەڕڤانیان لە شارۆچكەی سووری دیاربەكر بە تەنیا مانەوە. ھەدەپە پشتیوانی لە شەڕی خەندەقەكان نەكرد، بە دوودڵییەوە مامەڵەی دەكرد و بەوەش بۆچوونی خەڵكی تێكەڵ كرد".

قەرەیلان، ئاماژە بەوەش دەكات "ئەگەر ھەدەپە پشتگیری شەڕی خەندەقەكانی بكردایە و ئەركەكانی بەجێ بھێنایە، ئەنجامەكە وەك ئێستا نەدەبوو".

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.