خبر 2019-09-05 05:31 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سوپای ئازادی سووریا 10 هاووڵاتیی سڤیلیان له‌ عه‌فرین ڕفاند

به‌شی سووریا- هێزه‌کانی سوپای ئازادی سووریا پاڵپشتکراوی سوپای تورکیا 10 هاووڵاتیی سڤیل له‌وان ژنێکیان له‌ عه‌فرین ڕفاند.

کوردپرێس:

به‌ گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌ سه‌رچاوه‌ خۆجێییه‌کانه‌وه‌ ده‌ست که‌وتووه‌ هێزه‌کانی سوپای ئازادی سووریا پاڵپشتکراوی سوپای تورکیا 10 هاووڵاتیی سڤیل له‌وان ژنێکیان له‌ عه‌فرین ڕفاند.

هێزی سوپای ئازادی سووریا که‌ کۆنتڕۆڵی پارێزگای کوردنشینی عه‌فرین له‌ باکووری ئه‌و وڵاته‌یان به‌ده‌سته‌وه‌یه‌ گوندی جۆقی نزیکه‌ی عه‌فرینیان کرده‌ ئامانج و 10 هاووڵاتیی ئه‌و پارێزگایه‌یان ڕفاند.

تاکوو ئێستا هیچ زانیارییێک له‌باره‌ی چاره‌نووسی هاووڵاتییانی سڤیلی عه‌فرین به‌ده‌سته‌وه‌ نییه‌.

شایانی باسه‌؛ له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا سوپای ئازادی سووریا گوشاره‌ ئه‌منییه‌کانی بۆ سه‌ر خه‌ڵکی عه‌فرین زیاتر کردووه‌ و به‌ چه‌ندین بیانووی جۆراوجۆر ته‌نگی له‌ هاووڵاتییانی ئه‌و ناوچه‌ کوردنشینه‌ هه‌ڵچنیوه‌.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی فورات نیووز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.