خبر 2019-09-05 04:03 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دەوریەی هاوبەشی ئەنجومەنی سەربازیی سرکانی و سوپای ئەمریکا دەستی پێکرد

بەشی سووریا- هێزەکانی سوپای ئەمریکا و هێزەکانی ئەنجومەنی سەربازیی سرکانی لە ناوچەی سرکانیی سووریا دەستیا بە دەوریەی هاوبەش کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس سەرچاوە خۆجێیییەکان باسیان لە دەستپێکردنی دەوریەی هاوبەشی سوپای ئەمریکا و هێزەکانی سرکانی لە ناوچەی سرکانیی سووریا کردووە.

ئەو دەوریە هاوبەشە بە 4 ئوتومبێلی سەربازیی ئەمریکا لە بنکەی سەربازیی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژەداعش و لە گوندی تەل ئەرقەمەوە دەست پێدەکات و 3 ئوتومبێلی سەربازیی هێزەکانی ئەنجومەنی سەربازیی سرکانییش تێیدا بەشدارن.

دەوریە هاوبەشەکەی هێزەکانی ئەمریکا و هێزەکانی ئەنجومەنی سەربازیی سرکانی لەو ناوچەیەدا ئەنجام درا کە تورکیا داوا دەکات وەک ناوچەی ئارام پێناسە بکرێت.

هێزە هاوبەشەکە سەرەتا بەرەو گوندی ئەبوو جرداد ڕۆیشتن و لە هێڵەکانی سرکانی دەوریەی هاوبەشیان ئەنجام دا. هەروەهاش ئەو دەوریە هاوبەشە لە گوندی موختەلە تا گوندەکانی خێربەت بەنات و تەل خەنزیر و مەبرووکە بەردەوام دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.