سه‌رکۆنسووڵی ئێران له هه‌ولێر له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی گومرگی هه‌رێم کۆ بوویه‌وه
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی دووشه‌ممه 2ی ئه‌یلوولی 2019 نه‌سروڵڵا ڕه‌شنوودی سه‌رکۆنسووڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران له هه‌ولێر له‌گه‌ڵ ساماڵ عه‌بدولڕه‌حمان عه‌زیز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی گومرگی هه‌رێمی کوردستان کۆ بوویه‌وه و له کۆبوونه‌وه‌که‌دا هه‌ردوولا له‌باره‌ی هاوکارییه دووقۆڵییه‌کان و ڕێکاره‌کانی ئاسانکاریی پڕۆسه‌کانی هاوپه‌یوه‌ند به هاورده و هه‌نارده‌کردنی کاڵای نێوان ئێران و هه‌رێمی کوردستان گفتوگۆیان کرد.
له دیداره‌که‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی گومرگی هه‌رێمی کوردستان پیرۆزبایی له ڕه‌شنوودی کرد بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رکۆنسووڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران له هه‌ولێر و ئاماژه‌ی به پێشینه‌ی په‌یوه‌ندییه دۆستانه و قووڵه مێژوویی و فه‌رهه‌نگییه‌کانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ ئێران کرد و هیوای خواست له خولی به‌رپرسیارێتییه‌کانی ڕه‌شنوودی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیی بازرگانیی دوولایه‌نه له‌سه‌ر بنه‌مای هاوکاری و لێکتێگه‌یشتنی باش بێته‌دی.
لای خۆیه‌وه سه‌رکۆنسووڵی ئێران له هه‌ولێر خۆشحاڵیی خۆی له به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و دیداره نیشان دا و پڕۆسه‌ی هاوکارییه گومرگییه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و ئێرانی به ئیجابی و جێگای ڕه‌زامه‌ندی وه‌سف کرد و به‌رده‌وامیی هاوکارییه‌کانی نێوان هه‌ردوولای به کاریگه‌ر هه‌ڵسه‌نگاند.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران