خبر 2019-09-03 07:33 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

داوود ئۆغڵۆ لە پارتی داد و گەشە دوور دەخرێتەوە

بەشی تورکیا- ئاکپارتی بڕیاری دوورخستنەوەی داوود ئۆغڵو و سێ پەرلەمانتار لە ریزی پارتەکەی دەدات و تۆمەتباریان دەکات بە درزخستنە ناو ریزەکانی پارتەکەی.

کوردپرێس: ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاوی کردەوە؛ لە کۆبوونەوەی دوێنێ دوشەممەی دەستەی ناوەندیی پارتی داد و گەشەپێدانی تورکیا بڕیاری دەرکردنی ئەحمەد داودئۆغڵو سەرۆکی وەزیرانی پێشوی تورکیا و هەریەک لە ئەیهان سەفەر ئۆستۆن و سەلجوق ئۆزداغ و عەبدوڵا باشجی لە ریزەکانی پارتەکە دراوە و لە چەند رۆژی داهاتوودا لەلایەن لیژنەی بەرزەفتی ئاکەپەوە بڕیاری کۆتاییان لەبارەوە دەدرێت.

بڕیارەکە دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی جیابوونەوەی ژمارەیێک سەرکردەی ئاکەپە و پێکهێنانی پارتێکی نوێ لە وڵاتە هات، بەتایبەتی دوای دۆڕاندنی شارەوانی ئیستانبوڵ و ئەو رێکارانەی دواتر ئەردۆغان و پارتەکەی گرتیانەبەر بۆ دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردن و دووبارە لەدەستدانی سەرۆکایەتی ئیستانبوڵ.

ئەحمەد داودئۆغڵو، یەکێک لە سەرکردەکانی پێشوی ئاکپارتی، ساڵانی (2009-2014) وەزیری دەرەوە و ساڵانی (2014-2016) سەرۆک وەزیرانی تورکیا بووە، ئێستاش یەکێکە لە ئۆپۆزسیۆنەکانی سیاسەتەکانی ئەردۆغان بەتایبەتی لە بواری ئابووری و سیاسی و دیموکراسیدا.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.