به‌شار جه‌عفه‌ری: ده‌وڵه‌تی سووریا به توندی دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئارام ڕه‌ت ده‌کاته‌وه
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌شار جه‌عفه‌ری نوێنه‌ری هه‌میشه‌ییی سووریا له ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان باسی له دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئارام له ڕۆژهه‌ڵاتی فورات سووریا کرد که بڕیاره له‌لایه‌ن تورکیا و ئه‌مریکاوه دابمه‌زرێت و گوتی: سووریا به توندی دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئارام له باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی وڵات ڕه‌ت ده‌کاته‌وه. ئه‌م پڕۆژانه سه‌ربه‌خۆیی و سه‌روه‌ریی سووریا پێشێل ده‌کات. له‌باره‌ی دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئارامی باکووری سووریا -که تورکیا و ئه‌مریکا له‌سه‌ری ڕێککه‌وتوون- هیچ ڕاوێژێک له‌گه‌ڵ ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ئه‌نجام نه‌دراوه.
ناوبراو گوتیشی: دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئارام له ڕۆژهه‌ڵاتی فورات پێشێلکردنی ئاشکرای یاسا و ڕێسای ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه و کرده‌وه‌یێکی دژبه‌رانه له‌گه‌ڵ سووریا دێته ئه‌ژمار.
شایانی باسه؛ دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئارام له باکووری سووریا که له‌لایه‌ن ئه‌مریکا و تورکیاوه ڕێککه‌وتنی له‌سه‌ر کراوه له‌لایه‌ن هێزی سوپای سووریای دیموکراتیش قبووڵ کراوه و ڤیلادیمیر پووتن سه‌رۆک کۆماری ڕووسیاش له دوایین دیداری خۆی له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا له مۆسکۆ پشتیوانیی خۆی له‌و پڕۆژه‌یه ڕاگه‌یاندبوو.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی T24
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران