لە بابل سزای لەسێدارەدان بۆ 11 چەکداری داعش دەرچوو
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دادگای تاوانەکانى بابل سزای لەسێدارەدانی بۆ 11 چەکداری ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش دەرکرد بە تاوانی تەقاندنەوەى پردێک لە باکووری پارێزگاکە کە تێیدا 20 ئەندامێکی هێزە ئەمنییەکان کوژران.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی سێشەممە، 28ی ئابی 2019، ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنى باڵای داوەری ڕایگەیاند: "ئەو 11 کەسە دانیان بەوەدا ناوە کە ئەندامی داعش بوون و بۆ ویلایەتی باشوور کاریان کردووە".
لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە: تیرۆرستەکان دانیان بە ئەنجام دانی هێرشێکدا ناوە کە خۆیان بە غەزای فازڵییە ناوی دەبەن بۆسەر پردێکی ستراتیژی لە ناحیەی جەرف لە باکووری پارێزگای بابل لە ساڵی 2014دا، تەقینەوەکە بووەهۆی گیان سپاردنی سێ ئەندامی هێزە ئەمنییەکان و برینداربوونی 19ی دیکە.
شارەزایان نرخی پردەکەیان بە نزیکەى 18 ملیار دینار خەمڵاندووە، هاوکات تیرۆرستەکان دانیان بە ئەنجامدانی چەند کردەوەیەکی تر کردووە.
سەرچاوە: سۆمریەنیووز
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران