سه‌ربزێوانی سووری بنکه‌ی سوپای سووریایان له ئیدلب کرده ئامانج
کوردپرێس:
له حاڵێکدا که ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا سه‌ردانی مۆسکۆی کردووه و له‌گه‌ڵ هاوتا ڕووسییه‌که‌ی گفتوگۆی له‌سه‌ر گرنگترین ته‌وه‌ره‌کان وه‌ک قه‌یرانی ئیدلب و کۆتایی‌هێنان به پێکدادانه‌کان له‌و شاره ستراتێژیکه کردووه زانیارییه‌کان باس له‌وه ده‌کات که گرووپه به‌رهه‌ڵستکاره‌کانی سوپای سووریا بنکه و باره‌گای سوپای ئه‌و وڵاته‌یان له ئیدلب کردۆته ئامانج.
ڕوانگه‌ی مافی مرۆڤی سووریا له له‌نده‌ن ئاماژه‌ی به‌و پێکدادانه کردووه و ڕای‌گه‌یاندووه: هێزی به‌رهه‌ڵستکاری سووریا له ئیدلب به دوای له‌ده‌ستدانی هه‌ندێک ناوچه‌ی گرنگ له باشووری ئه‌و شاره و کۆنتڕۆڵ‌کردنی ئه‌و ناوچانه له‌لایه‌ن هێزی سوپای سووریاوه پاته‌که‌کانی خۆی بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه ده‌ست پێکردووه که پێکدادانی قورسی نێوان هه‌ردوو لای به‌دواوه بووه و له پێکدادانه‌کاندا 29 هێزی سوپای سووریا و 23 هێزی به‌رهه‌ڵستکاری سووریا کوژراون.
سه‌رچاوه: ته‌له‌فزیۆنی NTV
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران