خبر 2019-08-27 14:01 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هێزە كوردییەكانی سووریا دەستیان بە كشانەوە لە سنوورەکانی تورکیا کرد

بەشی سووریا- خۆبەڕێوەبەریی كوردی لە باكوری خۆرهەڵاتی سووریا ئاشكرای كرد، دەستیان بە كشانەوەی هێزەكانیان لەنزیك سنوورەكانی توركیا كردووە، كە بەپێی رێككەوتنی ئەمریكی - توركی ناوچەی ئارامی لێ دروست دەكرێت.

کوردپرێس:

خۆبەڕێوەبەریی كوردی لەبەیاننامەیێكدا ئاماژەی بەوە داوە، لە 24-8-2019ەوە هەنگاوەكانی سەرەتای جێبەجێ­كردنی رێككەوتنی نێوان ئەمریكا – توركیایان دەست پێكردوە و لە چوارچێوەی دروستكردنی ناوچەی ئارامدا دەست كراوە بە كشانەوەی هێزە كوردییەكان لە نزیك سنورەكانی توركیا.

خۆبەڕێوەبەریی كوردی ڕوونیشی كردووەتەوە، بارەگا و بەربەستە خۆڵییەكان لابراون و چەكە قورسەكانیش لە سەرێ كانی-یەوە گواستراونەتەوە.

پێشتریش خۆبەڕێوەبەریی كوردی لە باكووری خۆرهەڵاتی سووریا بڵاوی كردەوە، دەستیان بە كشانەوەی هێزەكانیان و چەكە قورسەكانیان لە گرێ‌ سپی كردوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.