خبر 2019-08-26 08:10 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هاوسەرۆکی پەیەدە: حکوومەتی ئاکپارتی بەرەو ڕووخان دەڕوات

بەشی سووریا- هاوسەرۆکی پارتی یەکێتیی دیموکراتیکی سووریا (پەیەدە) ئاماژە بە دوورخستنەوەی سێ سەرۆک شارەوانی لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی تورکیاوە دەکات و دەڵێت: دەسەڵاتەکەی ئاکپارتی ڕووبە ڕووخان دەچێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عایشە حەسۆ، هاوسەرۆکی پارتی یەکێتیی دیموکراتیکی سووریا بە ئاژانسی هاوارنیووزی وتووە: دیاری کردنی قەیووم بۆ شارە کوردنشینەکانی تورکیا لەجێگای شارەوانە کوردە هەڵبژێردراوەکان کوودەتایێکی سیاسییە.

ناوبراو درێژەی دا: ئەو لەمپەڕانەی ئێستا تورکیا لە سیاسەتی ناوخۆ و دەرەوە تووشی بووە ئەنجامی دوور کەوتنەوە لە دیموکراسییە. دەوڵەتی تورکیا ئیرادەی خەڵک بە بنەما نازانێت. خەڵکی تورکیا دەبێت پاڵپشتی لە دیموکراسی بکەن.

عایشە حەسۆ لە درێژەی وتەکانیدا ئاشکرای دەکات: دەستنیشان کردنی قەیووم بۆ شارەوانیی شارە کوردەکانی تورکیا کاریگەریی لەسەر سیاسەتی دەرەوەی ئەم وڵاتە دەبێت و زیادی دەکات حکوومەتی تورکیا لە سیاسەتی ناوخۆیشدا خەریکی شکستهێنانە.

هاوسەرۆکی پارتی یەکێتیی دیموکراتیکی سووریا دەیشڵێت: فاشیزم لە حکوومەتی تورکیا گەیشتووتە ئەوپەڕی خۆی. حکوومەتی پارتی داد و گەشە ڕووی لە ڕووخانە. هاوکات لە سیاسەتەکانی دەرەوەشدا وەکوو قەیرانی سووریا شکستی هێناوە.

حەسۆ وەبیری هێنایەوە لە سەدەی 21دا ئاک پارتی بە عەقڵییەتی عوسمانییەوە دەجووڵێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.