خاتوونێکی کوردستانی لە کێبەرکێی لخوڕینی ئوتومبیلی ئێراندا پلەی یەکەمی مسۆگەر کرد
بەشی کوردستان- سەنا نەقشبەندی خانمە وەرزشوانی کوردستانی لە کێبەرکێی لێخوڕینی ئوتومبیلی ئێراندا پلەی یەکەمی مسۆگەر کرد.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس ڕۆژانی هەینی و شەمە بەرانبەر بە 1 و 2ی خەرمانانی 1398 کێبەرکێی لێخوڕینی ئوتومبێل (ئافرۆد) لە مازندەران بەڕێوە چوو و لەو کێبەرکێیەدا سەنا نەقشبەندی خانمە وەرزشوانی کوردستانی توانیی پلەی یەکەمی پاڵەوانێتیی ئەو کێبەرکێیە مسۆگەر بکات.
کێبەرکێی لێخوڕینی ئوتومبێل لە شاری مازندەرانی ئێران لە ئاستی نەتەوەییدا بەڕێوە چوو و تیپی کوردستانیش بە سەرپەرشتیاریی لوقمان کەریم زادە بەشداریی کێبەرکێکەی کردبوو.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران