قۆناغی پێنجه‌می بووژاندنه‌وه‌ی ده‌ریاچه‌ی ورمێ له 83 گوند ده‌ستی پێ‌کرد
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی شه‌ممه 2ی خه‌رمانانی 1398 به‌رانبه‌ر به 24ی ئابی 2019 عه‌لی ئه‌رواحی به‌ڕێوه‌به‌ری پڕۆژه‌ی پاراستنی گوماوهکانی ئێران له لێدوانێکدا ڕایگه‌یاند: قۆناغی پێنجه‌می پڕۆژه‌ی بووژاندنه‌وه‌ی ده‌ریاچه‌ی ورمێ به به‌شداریی لایه‌نه خۆجێییه‌کان له 83 گوندی پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا ده‌ستی پێکردووه و له قۆناغی شه‌شه‌میشدا 12 گوندی دیکه‌ش زیاد ده‌کرێن.
هاوکات ڕه‌سووڵ جه‌لیلی به‌ڕێوه‌به‌ری دایره‌ی کشتوکاڵی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاواش گوتوویه‌تی: له قۆناغی پێنجه‌می پڕۆژه‌ی بووژاندنه‌وه‌ی ده‌ریاچه‌ی ورمێیدا 1312 به‌رهه‌مهێنه‌ر له چوارچێوه‌ی لایه‌نه خۆجێییه‌کاندا به‌شداریی پڕۆژه‌که ده‌که‌ن.
شایانی باسه؛ پڕۆژه‌ی هاوکاری له بووژاندنه‌وه‌ی ده‌ریاچه‌ی ورمێیدا به به‌شداریی چه‌ندین لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار و به هاوکاریی دایره‌ی گشتیی ژینگه‌پارێزی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی کشتوکاڵ له ساڵی 2014وه ده‌ستی پێکردووه و تا ئێستاش به‌رده‌وامه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران