حه‌شدی شه‌عبی خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یێكی ڕاگه‌یاند
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- حه‌شدی شه‌عبی خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یێكی چاودێری ڕاگه‌یاند كه به سه‌ر بارهگایێكی هێزه‌كانیان له به‌غدا فڕیبوو.
کوردپرێس:
حه‌شدی شه‌عبی له به‌یاننامه‌یێکدا باسی له‌وه کرد که هێزی به‌رگریی ئاسمانیی حه‌شد توانیویانه فڕۆكه‌یێكی چاودێری به سه‌ر باره‌گای لیوای (12)ه‌وه له ناوچه‌ی حه‌زامی به‌غدا بكه‌نه ئامانج و بیخه‌نه خواره‌وه به بێ ئه‌وه‌ی هیچ وردهكارییێكی دیكه ئاشكرا بكه‌ن.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه ئه‌بوومه‌هدی موهه‌ندیس جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی ئه‌مریكای به كردنه‌ئامانجی هێزه‌كانیان تۆمه‌تبار كرد و ڕایگه‌یاند له‌مه‌ودوا هه‌ر فڕۆكهیێک به بێ وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت له حكوومه‌تی فیدراڵ نزیكی بنكه‌كانیان ببێته‌وه لێی ده‌ده‌ن و دهیخهنهخوار.
سه‌رچاوه: ڕادیۆ نه‌وا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران