خبر 2019-08-18 14:52 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

عادل عەبدولمەهدی چەند مەرجێک بۆ بەربژێرکردنی وەزیری پەروەردە دیاری دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکوەزیرانی عێراق لیژنەی پەروەردەی پەرلەمانی عێراق سەرپشک دەکات لە دەستنیشان­کردنی بەربژێری وەزیری پەروەردە و چەند مەرجێکیشی بۆ بەربژێری ئەو وەزارەتە دیاری کردووە.

کوردپرێس:

هۆشیار قەرداخ یەڵدا، ئەندامی لیژنەی پەروەردە لە پەرلەمانی عێراق بە تۆڕی میدیاییی رووداوی رایگەیاند، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق نووسراوی فەرمی بۆ لیژنەی پەروەردەی پەرلەمانی عێراق ناردووە و تێیدا لیژنەکەی سەرپەشک کردووە لە دەستنیشان­کردنی بەربژێری بۆ وەزیری پەروەردە.

ئەندامەکەی لیژنەی پەروەردە جەخت لەوەدەکاتەوە: عادل عەبدولمەهدی بۆ دیاریکردنی بەربژێری وەزارەتی پەروەردە چەند مەرجێکی دیاریکردووە لەوانە دەبێت ئەو کەسە خەڵکی مووسڵ و ژن بێت و پیشەیی و لێهاتوو بێت.

یەڵدا ئاماژەی بەوەش کرد، لیژنەکەیان لەوبارەوە تەواوی هەوڵەکانی خۆی دەخاتەگەڕ و گوتیشی "لەسەرەتای وەرزی نوێی یاسادانانی پەرلەمان دەنگ لەسەر بەربژێری وەزارەتی پەروەردە دەرێت و یەکلایی دەکرێتەوە".

تاوەکوو ئێستا پەرلەمانی عێراق سێجار بەربژێری وەزیری پەروەردەی رەتکردووەتەوە، پەروەردە تاکە وەزارەتە تاوەکو ئێستا بێ وەزیرە و بە وەکالەت بەڕێوەدەبرێت و کابینەکەی عادل عەبدولمەهدیش هیچ ژنێکی تێدا نییە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.