جێگری وەزارەتی دەرەوەی ژاپۆن:
پێوەندی لەگەڵ تاران و درێژەدان بە گفتوگۆکان لەگەڵ ئێران لای تۆکیۆوە زۆر گرینگە
بەشی ئێران- جێگری باڵای وەزارەتی دەرەوەی ژاپۆن جەخت دەکاتەوەکە پێوەندی لەگەڵ تاران و درێژەدان بە گفتوگۆکان بۆ تۆکیۆ زۆر گرینگە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تاکۆئۆ مووری جێگری باڵای وەزارەتی دەرەوەی ژاپۆن سەردانی تارانی کردووە و پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ 26ی گەلاوێژ لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران کۆ بوویەوە.
ناوبراو لە دیدارەکەدا ئاماژەی دا بە گفتوگۆ سازێنەرەکانی لەگەڵ جێگری سیاسی وەزارەتی دەرەوەی ئێران و وتی: پێوەندی لەگەڵ تاران و درێژەدان بە گفتوگۆکان لەگەڵ ئێران لای تۆکیۆوە زۆر گرینگە.
محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لای خۆیەوە ئاماژەی دا بە پێوەندیی باشی نێوان ئێران و ژاپۆن و هەروەها سەردانە گرینگەکەی سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە بۆ ئێران و کۆبوونەوەی لەگەڵ ڕێبەری باڵای وڵات و پێشوازیی کرد لە درێژەدان بە ڕاوێژکارییەکان لەگەڵ ژاپۆن لەبارەی پێوەندییە دوو لایەنییەکان و هەروەها بابەتە نەوچەییەکان.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران