کوردپرێس دوازانیاری له‌باره‌ی پێکهێنانی ناوچه‌ی ئارامی سووریا ئاشکرا ده‌کات
لۆرنس سلێمانی ئه‌لشه‌عیر له‌باره‌ی ناوه‌رۆکی ڕێککه‌وتنه‌که‌ی ئه‌مریکا و تورکیا له‌سه‌ر ناوچه‌ی ئارام به هه‌واڵده‌ریی کوردپرێسی گوت: به گوێره‌ی هه‌واڵه نافه‌رمییه‌کان بڕیاره ناوچه ئارامه‌که‌ی باکووری سووریا له سێ شوێن دروست بکرێت که پێده‌چێت مه‌ودای نێوان دیرک تا قامیشڵۆ، گرێسپی تا سرێکانی و سرێکانی تا کۆبانی له‌خۆ بگرێته‌وه.
ناوبراو زیادی کرد: هێشتا ڕێککه‌وتنه‌که‌ی نێوان ئه‌مریکا و تورکیا به شێوه‌ی فه‌رمی بڵاو نه‌کراوه‌ته‌وه به‌ڵام له‌و ده‌نگۆیانه‌ی که بڵاو بۆته‌وه پێده‌چێت ناوچه ئارامه‌که له قووڵاییی 5 کیلۆمه‌تریدا دروست بکرێت واتا هه‌مان شوێنێک که پێشتر ئیداره‌ی خۆسه‌ری تێیدا ڕاگه‌یێندراوه.
لۆرنس سلێمان ڕای‌گه‌یاند: ئه‌و شته‌ی که له هه‌واڵه نافه‌رمییه‌کان ده‌بیسترێت ئه‌وه‌یه که ئه‌مریکا ده‌یهه‌وێت ناوچه ئارامه‌که له قووڵاییی 5 کیلۆمه‌تری باکووری سووریا دروست بکرێت و ته‌ئکید له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌که‌نه‌وه که عه‌فرینیش له‌خۆ بگرێت به‌ڵام تاوه‌کوو ئێستا لایه‌نی تورکی ڕه‌زامه‌ندیی خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌و بابه‌ته ده‌رنه‌بڕیوه.
ئه‌م کارناسه سیاسییه جه‌ختیشی کرده‌وه: بڕیاره هێزی هاوپه‌یمانان چاودێری له‌سه‌ر ناوچه‌که بکات و پێده‌چێت تیمێک له هێزه‌کانی تورکیاش له‌و ناوچه‌یه ئاماده بن.
لۆرنس سلێمان زیادیشی کرد: بڕیاره فڕۆکه‌کانی ئه‌مریکا و تورکیا له‌سه‌ر ئاسمانی ناوچه ئارامه‌که‌ی باکووری سووریا بسووڕنه‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران