ژووری بازرگانیی ئه‌ورووپا و هه‌رێمی کوردستان کرایه‌وه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- جێگری سه‌رۆکی ژووری بازرگانیی ئه‌ورووپا-کوردستان باسی له‌وه کرد که له وڵاتی سویسرا ژووری بازرگانیی ئه‌ورووپا-کوردستان کرایه‌وه.
کوردپرێس:
تاڵیب ئوسێ جێگری سه‌رۆکی ژووری بازرگانیی ئه‌ورووپا- کوردستان به ماڵپه‌ری فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگه‌یاند: ''دوای وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی فه‌رمیی له‌لایه‌ن حکوومه‌تی سویسراوه ژووری بازرگانی ئه‌ورووپا- کوردستان کرایه‌وه و له ئاینده‌یێکی نزیکیشدا نووسینگه‌کانیان له هه‌رێمی کوردستان ده‌کرێنه‌وه."
ناوبراو گوتیشی: ده‌مانه‌وێت کاری هاوبه‌ش له نێوان سه‌رمایه‌دارانی ئه‌ورووپا و هه‌رێمی کوردستاندا هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی کوردستان له هه‌موو ڕووێکه‌وه پێش بکه‌وێت و له چه‌ندین سێکته‌ری جودادا پڕۆژه له هه‌رێمی کوردستان ئه‌نجام ده‌ده‌ین.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران