پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق کۆ بوونه‌وه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- شاندێکی تایبه‌تی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان و سوپای عێراق کۆ بوونه‌وه و له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگییه‌کانی نێوان هه‌ردوولا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش گفتوگۆیان کرد.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به مه‌به‌ستى دروست كردنی هه‌ماهه‌نگیی له نێوانیاندا هێزه‌كانی سوپای عێراق و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه کۆ بوونه‌وه.
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا هه‌ردوولا تاوتوێى دۆخى ئاڵۆزی ناوچه کێشه‌له‌سه‌ره‌کان و چالاکییه‌کانى داعشیان له‌و ناوچانه کردووه.
بڕیاره له ماوه‌یێكی نزیكدا هه‌ر دوو وه‌زاره‌ت كۆ ببنه‌وه و له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێک له‌باره‌ى کارى هاوبه‌ش له ناوچه کێشه‌له‌سه‌ره‌کان ڕێکبکه‌ون.
شایانی باسه؛ ماوه‌یێکه پاشماوه‌کانى داعش له سنوورى پارێزگاکانى که‌رکووک و مووسڵ و دیاله و سه‌لاحه‌دین چالاکییه‌کانیان له دژى سوپاى عێراق و هێزى پێشمه‌رگه ده‌ست پێکردووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران