داعش هێزی پۆلیسی فیدڕاڵ له که‌رکووکی کرده ئامانج
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- چه‌کدارانی داعش وێستگه‌ی پشکنینی هێزی پۆلیسی فیدڕاڵ له سنووری شارۆچکه‌ی داقووقی سه‌ر به پارێزگای که‌رکووکیان کرده ئامانج که کوژرانی دوو پۆلیس و برینداربوونی دوو هێزیتری لێکه‌وته‌وه.
کوردپرێس:
ڕۆژی دووشه‌ممه 12ی ئابی 2019 تیرۆریستانی داعش له سنووری گوندی (عه‌لی سه‌ردار کاکه‌یی) سه‌ر به شارۆچکه‌ی داقووقی سه‌ر به پارێزگای که‌رکووک هێرشیان کردووه‌ته هێزێکی پۆلیسی عێراق.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌کان ئه‌و هێزه‌ی هێرشی کراوه‌ته سه‌ر فهوجی۱ی لیوای ۱۸‌ی فیرقه‌ی ۵ی پۆلیسی فیدڕاڵییه و به‌هۆیه‌وه دوو پۆلیس کوژراون و دوو پۆلیسی دیکه‌ش به سه‌ختی بریندار بوون.
شایانی باسه؛ دوو ڕۆژ پێش ئێستاش چه‌کدارانی داعش هێرشیان کرده سه‌ر بنکه‌ی پۆلیسی ناوچه‌ی جه‌له‌ولای هه‌ڵکه‌وتوو له پارێزگای دیاله که برینداربوونی سێ هێزی پۆلیسی به‌دواوه بوو.
سه‌رچاوه: باس نیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران