سه‌ربازێكی ئه‌مه‌ریكی له نه‌ینه‌وا گیانی له‌ده‌ستدا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌ربازێكی ئه‌مه‌ریكا، له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌ش، له پارێزگای نه‌ینه‌وا گیانی له‌ده‌ست دا.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی فه‌رمیی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، ئه‌و سه‌ربازه له كاتی پێشكه‌ش كردنی خزمه‌تگوزاریی راوێژكاری گیانی له‌ده‌ست داوه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه، كه دواتر ورده‌كاریی زیاتر و ناسنامه‌ی سه‌ربازه‌كه ئاشكرا ده‌كه‌ن و تا ئێستاش هیچ ورده‌كارییێک له باره‌ی هۆكار و چۆنیه‌تی گیان له‌ده‌ست دانی ئه‌و سه‌ربازه بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه.
هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، له ساڵی 2014 به سه‌ركردایه‌تی ئه‌مه‌ریكا پێكهێنرا و زیاتر له 62 ده‌وڵه‌ت ئه‌ندامی هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ن، كه تا ئێستاش ئه‌ركه‌كانیان له عێراق و سووریا به‌رده‌وامه.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران