ململانێی نێوان لایەنە عێراقییەکان دەبێتە هۆی گەڕانەوەی داعش
کوردپرێس:
نهجات عهلی، فهرماندهی یهكهی ههشتای هێزی پێشمهرگهی كوردستان، لە لێدوانێکدا بۆ تەلەڤزیۆنی کوردستان 24 ئاشكرای كرد، تا ئێستا داعش لهناو نهچووه و چهكدارانی ئهو رێكخراوه له زنجیرە چیای قەرەچووخ ماون و ململانێی لایەنە عێراقییەکان
ناوبراو زیادی کرد هێزە عێراقییەکان نەیانتوانیوە کۆنتڕۆڵی ناوچەکە بکەن و بۆشاییی ئەمنی لە ناوچەکە دروست بووە و داعشیش ئەو بۆشایییە بە دەرفەت دەزانێت و مەترسیی جووڵەی داعش زیادی کردووە.
هەر بە پێی لێدوانەکەی نەجات عەلی پێنج ساڵ بەسەر هێرشی داعش بۆ سەر مەخموور و گوێڕ تێدهپهڕێت، بۆ یەکەم جاریش لە میحوەری گوێڕ مەخموور داعش لەلایەن ئاسایش و پێشمەرگەوە شکا. ئەمەش کاردانەوەی نێودەوڵەتیی بەدوای خۆیدا هێنا و هاوپەیمانانی شەڕی داعشیش یەکەم هێرشی ئاسمانییان کردە سەر داعش.
مەخموور 65 کیلۆمەتر لە ھەولێر دوورە و دەکەوێتە باشووری خۆرئاوای ھەولێر. دوای پێنج ساڵ بەسەر تێکشکاندنی داعش چیای قەرەچووخ بووەتە بنکەی سەرەکیی داعش. ئەمەش مەترسیی بۆ سەر ژیانی ھاووڵاتییانی ناوچەکە درووست کردووە بە وتەی ھاووڵاتییانی مەخمووریش ھێزە عێراقییەکان رۆژانە ھەڵسوکەوت و مامەڵەیێکی خراپ لەگهڵ خەڵکی ناوچەکە دەکەن.
بۆچوونی بەکارهێنەران