گه‌وره‌ترین مافیای ماده‌ی هۆشبه‌ر له عێراق ده‌ستگیر کرا
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی حه‌شدی شه‌عبی له ڕاگه‌یێندراوێکدا باسی له‌وه کرد که ئێواره‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه 5ی ئابی 2019 له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق و فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزی چه‌کداری وڵات گه‌وره‌ترین هه‌ڵمه‌تی دژ به گرووپه‌كانی مافیا و قورمارخانه و بازرگانی كردن به ژنانمان ئه‌نجام دا.
له به‌یاننامه‌که‌دا ڕوونیش کراوه‌ته‌وه که له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا حه‌مزه شممه‌ری سه‌رۆكی گه‌وره‌ترین گرووپی مافیای عێراقی و 25 ئه‌ندامی گرووپه‌كه‌یان ده‌ستگیر کردووه كه كاریان قومار و بازرگانی كردن بووه به ژنان و ماده‌ی هۆشبه‌ره‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی حه‌شدی شه‌عبی ئاشکراشی کرد: "ئه‌و 25 که‌سه‌ی سه‌ر به شه‌مه‌ری که ده‌ستگیر کراون بانگه‌شه‌یان بۆ ئه‌وه ده‌کرد سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبین و ناسنامه‌ی ساخته‌یان هه‌بوو و چه‌ند گه‌نجێکی عێراقییان دووچاری به‌کارهێنانی هۆشبه‌ره‌کان و هۆڵه‌کانی قومار کردووه بۆ به‌ده‌ستهێنانی ملیۆنه‌ها دۆلار ڕۆژانه".
هه‌ر له ڕاگه‌یێندراوه‌که‌دا هاتووه: له هه‌ڵمه‌ته‌که‌دا به‌پێی فه‌رمانی دادوه‌ریی ژماره‌یێکی زۆر ئامێری قومار و مادده‌ی هۆشبه‌ر و چه‌ند که‌ره‌سته‌یێک ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا و دوای پرۆسه‌که ده‌ستگیرکراوه‌کان و مادده ده‌ستبه‌سه‌رکراوه‌کان ڕاده‌ستی ئاسایشی نیشتمانی کران بۆ لێکۆڵینه‌وه و ڕه‌وانه‌کردنیان بۆ دادگا.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی سۆمه‌ریه نیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران