بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێک 2 چەكداری حەشد كوژران و بریندار بوون
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شەوی رابردوو لە گوندەكانی دەوربەری خانەقین بۆمبێک بە ھێزەكانی حەشدی شەعبیدا تەقییەوە و بەهۆیەوە دوو چەکدار بوونە قوربانی.
کوردپرێس: سەرچاوەیێكی ئەمنی لە پارێزگای دیالە بە بەغداد ئەلیەومی رایگەیاندووە: بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێكی چێندراو، لە نزیک گوندێكی دەورووبەری خانەقین، چەكدارێكی حەشدی شەعبی كوژرا و کەسێکی دیكەش برینداربوو.
تەقینەوەی ئەو بۆمبە لە كاتێكدایە كە دوێنێ قۆناغی سێهەمی ئۆپەراسیۆنی ئیرادەی سەركەوتن، لە سنووری پارێزگای دیالە دەستیپێكرد.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران