سەرۆک کۆماری عێراق داوا دەکات پڕۆژە یاسای قەرەبووكردنەوەی رزگاربووانی ئێزدی پەسند بكرێت
کوردپرێس: لە راگەیەندراوەکەی سەرۆککۆماری عێراق هاتووە: "تاوانە قێزەونەکە، گوزارشتێکی روون بوو لە پەیڕەوکردنی ھزری تاوانی تەكفیری ئەو تاقمە توندڕەوە بۆ ڕشتنی خوێنی زیاتر و دروست كردنی ترس و تۆقاندن لەناخی هاووڵاتیانی مەدەنی بێ تاوان".
سەرۆک کۆماری عێراق داوا لە ئەنجوومەنی نوێنەران دەکات: "سەرۆكایەتی و ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران پەلە بكەن لە پەسەندكردنی پرۆژە یاسای رزگاربووانی ژنان و کچانی ئێزدی کە لەلایەن سەرۆكایەتی كۆمارەوە لە پێناو دەستەبەرکردنی مافە ڕەواكانی رزگاربووانی ئێزدی و قەربووكردنەوەی ماددی و مەعنەویان ئامادە کراوە".
داواش لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکات: "هەوڵی زیاتر بخرێتە گەڕ بۆ دیاری كردنی چارەنووسی نزیكەی سێ هەزار رفێنراوی ئێزدی لە چنگی داعش و پێویستی كاركردنی خێرا بۆ ئازاد كردنیان".
رۆژی 3/8/2014 چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر شنگال و ناوچەکانی دەوروبەری و بەهۆیەوە هەزاران کەس ئاوارە و دەربەدەر بوون و زیاتر لە شەش هەزار کچ و ژنی ئێزدیش لەلایەن داعشەوە رفێندران و بە گوێرەی دوایین ئاماری نووسینگەری رفێندراوانی ئێزدی، تا ئێستا چارەنووسی 2 هەزار و 908 کچ و ژنی ئێزدی دیار نییە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران