ئەژماری یەکەمی وەرزنامەی «چل چەمە» بڵاو کرایەوە
بەشی فەرهەنگ و ئەدەب- ئەژماری یەکەمی وەرزنامەی «چل چەمە» وەکوو گۆڤارێکی سەربەخۆ، تایبەت بە ناوچەی دیواندەڕە بڵاو کرایەوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەرزنامەی کوردی زمانی «چل چەمە» بە بەرپرسیارێتیی محەمەد فەلاح و سەرنووسەریی زانکۆ یاری وەکوو یەکەم گۆڤاری فەرمیی شاری دیواندەڕە ئەژماری یەکەمی خۆی لە شارەکانی پارێزگای کوردستان، کرماشان، ئیلام، لوڕستان و ئازەربایجانی ڕۆژئاوا بڵاو کردەوە.
ئەم وەرزنامە سەربەخۆیە، وتاری ڕەسەن و توێژینەوەییانە لە بوارەکان زمان و ئەدەبیاتی کوردی، فەرهەنگ و مێژووی کوردستان وەردەگرێت و بڵاویان دەکاتەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران