خبر 2019-08-03 12:52 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
هاوسەرۆکی هەدەپە:

تورکیا دەیەوێت لەژێر ناوی ناوچەی ئارام کوردستانی سووریا داگیر بکات

بەشی سووریا- هاوسەرۆکی هەدەپە دەڵێت: تورکیا دەیەوێت لە ژێر ناوی ناوچەی ئارام، کوردستانی سووریا داگیر بکات و پەنابەرە سوورییەکان کە لە تورکیان لە باکووری سووریا نیشتەجێ بکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە کۆنفرانسێکی تایبەتی هەدەپە لە دیاربەکر، سزای تەمەلی، هاوسەرۆکی هەدەپە چەند لێدوانێکی نوێی لەبارەی رەوشی سووریا دا و رایگەیاند: "سەرەتا حکوومەتی تورکیا، پەنابەرانی سووریای لە دژی ئەورووپا بەکار دەهێنا، بەڵام ئێستا دەیەوێت ئەو پەنابەرانە بگەڕێنێتەوە سووریا و لەسەر خاکی کوردەکان نیشتیەجێیان بکات".

سزای تەمەلی راشیگەیاند: "ئەو ناوچە ئارامەی تورکیا دەیەوێت لە سووریا دروستی بکات، ئامانج لێی داگیرکردنی کوردستانی سووریایە و گواستنەوەی پەنابەرە سووریەکانە بۆ ئەو ناوچە".

وەزیری دەرەوەی تورکیا لە دواین لێدوانی لەبارەی "ناوچەی ئارام" لە سووریا رایگەیاندووە: ئەگەر لەگەڵ ئەمەریکا نەگەنە رێککەوتن، تورکیا خۆی ناوچەیێکی ئارام لە سووریا دروست دەکات.

ناوچە ئارامەکەی تورکیا، بە درێژایی 32 کیلۆمەتر لە باکوور و ڕۆژهەڵای سووریا دەبێت و ئامانج لێی، بە قسەی بەرپرسانی تورکیا نەهێشتنی مەترسییەکانی یەپەگە-یە.

سەرچاوە: K24

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.