خبر 2019-08-02 18:04 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکەی شەنگال بەرفراوان کرا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەو ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەی ئەمڕۆ لە شەنگال لەلایەن هێزەکانی یەبەشە و یەژەشەوە لەگەڵ سوپای عێراق و حەشدی شەعبی دژی شانە نوستووەکانی داعش دەستیپێکرد بەرفراوان کراوە.

کوردپرێس:

کاتژمێر ٠٤:٠٠ی بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی 2/8/2019 ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی هێزەکانی یەبەشە-یەژەشە لەگەڵ سوپای عێراق و حەشدی شەعبی لە ناوچەی گۆلات-ی سەربە شەنگال بە ئامانجی پاککردنەوەی تەواوەتی ناوچەکە لە چەتەکانی داعش دەستیپێکرد.

بەپێی زانیاریی سەرچاوەکانی ڕۆژنیوز لە ناو هێزەکانی یەبەشە، ئۆپەراسیۆنەکە بەرەوە گوندەکانی شێخ مەندان، سۆلاخ و پردی ئەوران بەرفراوان کراوە، بەڵام زانیاریی زیاتر ئاشکرا نەکراوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.