لە كەركووك دەست بەسەر حەشارگەیێكی چەك و تەقەمەنيی داعشدا گیرا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پۆلیسی فیدڕاڵیی عێراق لە سنووری پارێزگای كەركووك، دەستیان بەسەر بڕێكی زۆری چەك و تەقەمەنيی ڕێكخراوی تیرۆرستیی داعشدا گرت.
کوردپرێس:
ڕۆژی هەینی 2/8/2019 پۆلیسی فیدراڵیی عێراق ڕاگهیاندراوێكى بڵاو كردهوه و تێیدا هاتووە، پۆلیسی فیدڕاڵیی عێراق لە گوندی (جەوالە)ی سەر بە شارەدێی ریاز، لە سنووری پارێزگای كەركووك، دەستیان بەسەر حەشارگەیێكی چەك و تەقەمەنيى داعشدا گرت.
ڕاگەیاندراوەكە ئاشكرای كردووە، لەنێو حەشارگەكەدا زیاتر لە 100 بۆمبی چێندراو و گولله هاوەنی جۆراوجۆری داعشی تێدا بووە.
ماوەیێكە تیرۆریستانی داعش لە سنووری كەركووك جموجۆڵیان زیادی كردووە و ماوه نا ماوه هاووڵاتییان و هێزە ئەمنییەكان دەكەنە ئامانج.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران