سه‌رۆکی فراکسیۆنی پارتی: ده‌بێ هه‌موو لایه‌نه‌کان بڕیاره‌که‌ی دادگه‌ی فیدڕاڵ له‌باره‌ی ماده‌ی 140 جێبه‌جێ بکه‌ن
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی چوارشه‌ممه 31ی ته‌مووزی 2019 ڤیان سه‌بری سه‌رۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکرات له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ سۆمه‌ریه نیووزی ڕاگه‌یاند: بڕیاری دادگه‌ی باڵای فیدڕاڵی عێراق له‌باره‌ی ماده‌ی 140ی هاوپه‌یوه‌ند به ناوچه جێناکۆکه‌کانی نێوان ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی و هه‌رێمی کوردستان بڕیارێکه که له ڕووی یاساییه‌وه ده‌بێ هه‌موو لایه‌نه‌کان پابه‌ندی بن و داوای کاراکردنه‌وه‌ی لیژنه په‌رله‌مانی و حکوومییه‌کانی هاوپه‌یوه‌ند به جێبه‌جێ‌کردنی ئه‌و ماده‌یه ده‌کاته‌وه.
سه‌رۆکی فراکسیۆنی پارتی ته‌ئکیدی کرد: به‌پێی یاسا ماده‌ی 140 ده‌ستووریه و به سه‌ر نه‌چووه و حوکمێکه که به‌پێی ماده‌ی 93ی ده‌ستووری عێراق ده‌بێ جێبه‌جێ بکرێت و سێ قۆناغ له‌خۆ ده‌گرێته‌وه که بریتین له ئاسایی‌کردنه‌وه، ئامارگرتن و گشتپرسی.
ناوبراو وتیشی: حوکمی ئه‌مدواییه‌ی دادگه‌ی فیدڕاڵ بۆ ئاسایی‌کردنه‌وه‌ی دۆخه نه‌ک هه‌ر له که‌رکووک به‌ڵکوو له تێکڕای ناوچه کێشه‌له‌سه‌ره‌کان و ده‌بێ ده‌سه‌ڵاته‌کانی یاسادانه‌ر و جێبه‌جێکار له ڕێگای کاراکردنه‌وه‌ی دوو لیژنه‌ی هاوپه‌یوه‌ند به‌و دۆسیه له ده‌سته‌ی ده‌وڵه‌ت و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران -که ماوه‌یێکی زۆره چالاکییه‌کانیان ڕاگیراوه- ئه‌و حوکمه جێبه‌جێ بکه‌ن.
شایانی باسه؛ ڕۆژی سێشه‌ممه 30ی 7ی 2019 دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بڕیاری دا تا ئه‌و كاته‌ی سه‌رجه‌م ئامانجه‌كانی مادده‌ی 140 جێبه‌جێ ده‌كرێت، كاركردن به مادده‌ی 140 به‌رده‌وام ده‌بێت.
هه‌واڵی پێوه‌ندیدار:
http://www.kurdpress.com/ku/details.aspx?id=57513
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران