کۆمپانیای DNOی نۆروێژ: داهاتی کۆمپانیاکه‌مان له هه‌رێمی کوردستان دوو قات بۆته‌وه
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کۆمپانیای نه‌وتیی DNOی نۆروێژ کۆمپانیایێکی بیانی له هه‌رێمی کوردستانه که به دوای ده‌ربازبوونی هه‌رێمی کوردستان له چه‌قبه‌ستوویی و وه‌ستانی ئابووری و پێدانی ده‌ستبه‌جێ حه‌قده‌سته‌که‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی به‌رز کردۆته‌وه.
کۆمپانیا نۆروێژییه‌که له به‌یاننامه‌یێکدا بیلانی داراییی خۆی له نیوه‌ی یه‌که‌می ساڵی 2019 بڵاو کرده‌وه که ده‌ریده‌خات داهاتی کۆمپانیاکه له ماوه‌ی ئاماژه‌پێکراو گه‌شتۆته 470 ملیۆن دۆلار و نیسبه‌ت به ماوه‌ی هاوشێوه‌ی ساڵی پار 62 له‌سه‌د به‌رز بۆته‌وه.
کۆمپانیای DNOی نۆروێژ له ڕاپۆرته‌که‌یدا باس له‌وه ده‌کات که ئاستی داهاتی کۆمپانیاکه‌یان له شه‌ش مانگی یه‌که‌می ساڵی 2019 نزیکه‌ی 119 ملیۆن دۆلار بووه و له چاو ماوه‌ی هاوشێوه‌ی ساڵی پار به‌رزبوونه‌وه‌ی 100%ی نیشان ده‌دات.
به‌رهه‌مهێنانی ڕۆژانه‌ی نه‌وتی خاو له‌لایه‌ن کۆمپانیای DNOی نۆروێژ له ده‌ریای باکوور و هه‌رێمی کوردستان گه‌یشتۆته 107 هه‌زار و 100 به‌رمیل نه‌وت که به‌شێکی گه‌وره‌ی نه‌وته‌که واتا نزیکه‌ی 89 هه‌زار و 300 به‌رمیلی په‌یوه‌ندی به چالاکییه‌کانیان له هه‌رێمی کوردستانه‌وه هه‌یه.
کۆمپانیای DNOی نۆروێژ که به شێوه‌ی هاوبه‌ش کێڵگه‌ی نه‌وتیی تاڤگه و فیشخاپوور به‌ڕێوه ده‌بات له ئێستادا ڕۆژانه نزیکه‌ی 127 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی خاو له‌و ناوچه‌یه‌ی هه‌رێمی کوردستان به‌رهه‌م ده‌هێنێت که له چاو ماوه‌ی هاوشێوه‌ی ساڵی پار 20 له‌سه‌د به‌رز بۆته‌وه.
کۆمپانیا نۆروێژییه‌که ده‌یهه‌وێت نزیکه‌ی 15 بیری نه‌وتیی نوێ له هه‌رێمی کوردستان بۆ ده‌رهێنانی نه‌وت دروست بکات و ئاماژه‌ی به‌وه داوه که زۆرترین چالاکییه‌کانی کۆمپانیاکه له هه‌رێمی کوردستان ده‌بێت و بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت سه‌رمایه‌دانه‌رییێکی زیاتر له هه‌رێمی کوردستان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران