مهسروور بارزانی: پێویستە حیزبەکان هاوکاریی حکوومەت بكهن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕۆژی سێشەممە، 30 تەممووزی 2019، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لهگهڵ سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و شاندێکی یاوهری كۆ بووهوه.
کوردپرێس:
ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕۆژی سێشەمە 30ی تەمووزی 2019 هەواڵی دیداری نێوان مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی بڵاو کردەوە.
بەپێی هەواڵەکەی ماڵپەڕی پارتی سەعدی پیرە بە نوێنەرایەتیی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە پیرۆزبایی لە سەرۆکی حکوومەت کرد، بە بۆنەی دەستبەکاربوونی کابینەی نوێ و پشتیوانیی یەکێتیشی بۆ حکوومەت دەربڕی.
سەرۆکی حکوومەت سوپاسی شاندی میوانی کرد و گوتی: حکوومەتی هەرێمی کوردستان، حکومەتی هەموو خەڵکی کوردستانە و پێویستە بە بێ هیچ جیاوازییەك، خزمەتی هەموو هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بکات و حیزبەکانیش پێویستە هاوکار و یارمەتیدەری حکوومەت بن، بۆ ئەوەی کارنامەکەی جێبەجێ بکات.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران