خبر 2019-07-30 12:17 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

فڕۆکەکانی تورکیا دەورووبەری ئامێدی بۆردوومان دەکەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فڕۆکەکانی تورکیا پێگەکانی پەکەکە لە دەورووبەری قەزای ئامێدی بۆردوومان دەکەن و قایمقامی قەزاکەش دەڵێت: تاوەکوو ئێستا بۆردوومانەکە بەردەوامە.

کوردپرێس:

ئیسماعیل مستەفا، قایمقامی قەزای ئامێدی بە تۆڕی میدیاییی رووداوی راگەیاند، بۆردوومانەکە کاژێر یەکی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 30-7-2019 بووە و بەهۆیەوە دەورووبەری گوندەکە ئاگریان گرتووە.

بەگوتەی ئیسماعیل مستەفا، بۆردوومانەکە تاوەکوو ئێستا بەردەوامە و پەیوەندییان بە ئاگرکوژێنەوەی ئامێدی کردووە، گوایە بەهۆی بۆردوومانەوە ئاگر کەوتووەتەوە، بەڵام ناتوانن کۆنترۆڵی بکەن.

لەبارەی زیانی گیانیی بۆردومانەکەوە زانیاریی تەواو بڵاو نەکراوەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.